ئەڵقە نیشانە و هێمای خۆشەویستی نێوان دوو كەسە، لەو رۆژەی زاوا ئەڵقە لە دەستی بووكەخان دەكات، ئیدی ئەو ئەڵقەیە، مانای خۆشەویستی و هاوبەشی رۆحە، ئەنگوستیلەش هێمای جوانی و ناسكییە، بە تایبەت كاتێك لە پەنجەكانی دەستی خانمان دەبێت، بە بریق و باقەكەی، سەرنجی هەمووان رادەكێشێت، هەموو كچان ئەنگوستیلە لە پەنجەیان دەكەن، هەر جۆرە ئێكسسوارێك بە جوانی شێوە و رەنگی دەدرەوشێتەوە، تا سەرنجی كچان رابكێشێت و ئەوانیش لە دەست خۆیان بكەن، ئەو ئەنگوستیلە ورد و بچووكانەی لە پەنچە دەبن، زیاتر دەرناكەون، ئەگەر ئەنگوستیلەكەت بچووك بوو، دەبێ بە رەنگەكەی سەرنجراكێش بێت، ئەگەر شێوەی ئێكسسوارەكەش گەورە بێت، هەر خۆی دیار دەبێت، بەڵام گرنگە خانمان هێمای خۆشەویستیان لە پەنجەوە لە دوورەوە دیار بێت، چەندین رەنگی جۆراوجۆر هەن بۆ ئەنگوستیلە و ئەڵقە، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە و ئەو رەنگە خوازراوەیە بۆ ئەنگوستیلە، كە بریتییە لە رەنگی : پەمەیی، شین، سوور، ئەو رەنگانەش بۆ ئەو ئەنگوستیلانەیە كە لە پلاستیك و باغە دروست كراون، لە بارەی رەنگی ئەڵقەوەش، جوانترە لە رەنگی سیلڤەر و رەساسی و رەنگی ئەڵماس بێت، تەنانەت ئێستا ئەڵقەی رەنگ رەساسی و رەش باوی هەیە، زۆربەی كچان وخانمان لە پەنجەیان دەكەن.