ماوە ماوە چەندین نمایشی جۆراوجۆر لە وڵاتان دەكرێنەوە، هەمووشیان وەك پرۆپاگەندەیەك بۆ كاڵا و جل وبەرگە، هەندێكیان جلی فەرمی و ماركە و پایە بەرزی لێ نمایش دەكرێ، هەندێكی دیكەش بۆ سەرنج و تێڕامان دەكرێنەوە، ئەوەتا لە شاری پەكینی چینی، سەیرترین نمایشی جل و بەرگ كرایەوە، كە بە جۆرێك دیزاینی جلەكان كرابوون، تەنانەت نمایشكارەكانیش شەرمیان دەكرد ئەو جلانە لەبەر بكەن، ئەو نمایشە لەلایەن زانكۆی شینگوا و نۆڤا كرایەوە، كە دیزاینەرەكەشی (دی بیلی فینگ) بوو، تا ئێستا بە سەیرترین نمایشی جل وبەرگ دادەنرێت.