تاتۆی تەنك مۆدەی 2015

تاتۆی تەنك مۆدەی 2015
تاتۆی تەنك نویترین تاتۆی ئەم ساڵە، كە زۆربەی ئافرەتان هیوایەتیان وایە لەزگەی تاتۆ (ئەو تاتۆیەی بۆ ماوەیەكی كورت، واتە رۆژێك تا سێ رۆژ دەمێنێتەوە) بەكاربێنن، بۆ ئەوەی جوانییەكی سەرنجڕاكێشیان پێبدات. ئەو جۆرە تاتۆی تەنك وەك تاتۆی هەمیشەیی زیانی بۆ جەستە نییە. بۆیە نەك هەر خانمان بگرە كوڕانی گەنجیش بەكاری دەهێنن و دوای لێدانی لەزگەی تاتۆ لەسەر بەشێكی جەستەیان، تابلۆیەكی جوان و هونەری دەنەخشێنن، بەتایبەتی لەم وەرزی هاوینە كە كە جلوبەرگی ناسكتر و قۆڵ رووت لەبەر دەكەن. تاتۆی سپی و تەنك جیاوازییەكی دیكەشی هەیە لە دیزاین و وەكو وێنە وایە. ئەم وێنەیەی سێ رەهەندی و لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێتە تابلۆیەكی جوان و وای لێ دەكات كە زۆر سەرنجڕاكێش بێت.
Top