ژیان لەگەل شێر لە ماڵەكەتدا !

ژیان لەگەل شێر لە ماڵەكەتدا !
رەنگە ئە ناونیشانە بەلاتانەوە سەیر بێت كە چۆن شێرێك لە ماڵەكەتدا بێت و بەیەكەوەش بژین، وەك ئەوەی خەون و خەیاڵ بێت، كەچی ئەوە راستەقینەیە و ئێستا ئافرەتێك خۆی و هاوسەركەی و پاشایەكی دارستان لە ماڵەكەیدا خۆیدا بەیەكەوە دەژین، میلانی كریفیەت، ئەو ئافرەتەیە كە ساڵانێكە لەگەڵ شێرە گەورەكەی لە ماڵەكەیدا بەیەكەوە ژیان بەسەر دەبەن، لە پێشوودا دایكی میلانی كە ناوی هیدرین بووە، ئەو بێچووە شێرەی بەخێو كردووە، تەنانەت بە جۆرێك بەخێوەی كردووە كە خۆماڵیشی كردووە، ئەو شێرە ناوی لێنراوە (نەیل)، رۆژانەی ژیانی لەگەڵ ئەو خێزانە ئەمریكییەكە كە لە شاری لۆس ئەنجەلسی ئەمریكی دەژین، میلانی دەڵێ : خەڵك بە هەڵە لە شێر تێگەیشتووە، بە ترسناكی ناو دەبەن، كەچی ئەوەی من دەیبینم وەك سەگ بە وەفایە و زیانی نییە، خەڵكیش سەگ و پشیلە لە ماڵەكەیان رادەگرن، منیش پاشای دارستانم هەیە !
Top