چ جۆرە جلێك بۆ ئاهەنگی دەرچوونت هەڵدەبژێریت؟

چ جۆرە جلێك بۆ  ئاهەنگی دەرچوونت هەڵدەبژێریت؟
ماوەیەكە كچانی قوتابی لە سەروبەندی دەرچوونیانن لە زانكۆ، ئەوانەی لە دواقۆناغەكانی خوێندنن، بە دڵێكی خۆشەوە دەیانەوێ پێشوازی لەو رۆژە بكەن كە ئاهەنگی دەرچوونە، چونكە خەونی چەند ساڵەیانە و دەیانەوێ لەو رۆژەدا بە جوانترین شێواز دەربكەون. ئاهەنگەكانی ئێستا زیاتر لە هۆڵ و شوێنە داخراوەكان دەكرێ، یان ئاهەنگی گەورەی دەرچوون لە شوێنێكی گەورە و تایبەتدا دەكرێ، هەر بۆیە خانمانی تازە دەرچوو، دەبێ بەوپەڕی جوانییەوە دەربكەون، تەنیا ئەوە نەبێ كە بتوانن جلێكی نایاب لە جوانیدا هەڵبژێرن. لێرەدا كچان بە دڵی خۆیان دەتوانن چ جلێك لەبەر بكەن، كە زیاتر كراسی درێژی عەزییە، بۆ ئەو رۆژە گونجاوە، هەروەها دەشتوانن تەنوورە لەگەڵ جلێكی سەرەوەی جوان رێكبخەن، هەروەها ئەوانەی حەز بە جلی كاسواڵیش دەكەن، یەكێك لەو جلانە هەڵبژێرن، بەڵام عەزییەی درێژ، یان ئەوانەی تا سەر چۆكە، نایابترین جلە بۆ ئەو رۆژە، وێڕای ئەوەش، رۆژێكی مێژووییە بۆ تۆی خانمی شەنگ، ئەو رۆژە جوانەشت لێ پیرۆز بێت.
Top