تابلــــــــــــــــۆ - تابلۆی تەم و مژی ترسناك :

تابلــــــــــــــــۆ  - تابلۆی تەم و مژی ترسناك :
یەكێكە لە تابلۆ جوانەكانی وێنەكێشی وینسلۆ هۆمەر، كە ساڵی (1836) لە ئەمریكا لە دایك بووە و ساڵی (1885) ئەو وێنەیەی كێشاوە. ئێستا ئەو تابلۆیە لە موزەخانەی هونەرە جوانەكانی شاری بۆستنە، تابلۆكەی باس لە راوچییەك دەكات، كە دوو ماسی گەورەی راو كردووە و بە هیوای ئەوەیە بگاتەوە شوێنی مەبەست، بەڵام بەهۆی تەم و مژەوە رێگەی ون كردووە، لە تابلۆكەیدا رەنگی ئاو و دەریای بە جوانی هێناوە، هەروەها زیاتر رەنگی كزی بەكارهێناوە وەك مانایەك لە بێ ئومێد بوون.
Top