بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
May 21, 2015
رەنگا و ڕەنگ
هەندێ لە هەست و نهێنییەكانت بپارێزە و مەهێڵە كەس ئاشنای بێت، ئەو كاتەی دڵت تەنگە و پێویستیت بە كاتە، پێویستە بچیتە دەرەوە و دوور بكەوە لە بیر كردنەوە، شێوازی رەفتارت جوانە و هەمیشە لەو كەسانە نزیك بە كە بیرۆكەی جوانت بۆ دەخەنە روو بۆ داهاتووت.
گا
ئازایەتی بەوە نییە بەرنگاری كەسانی دیكە ببیەوە، بەڵكو باشترە فەرامۆشیان بكەیت و خۆیان پەشیمان دەبننەوە، هەر كاتێك هەستت بە دڵتەنگی كرد، بیر لە رابردووە جوانەكانت بكەوە، چونكە ماوەیەكە رەشبینی و دڵت تەنگ دەكەیت.
جمك
رێگەیەكی شیاوت هەڵبژاردووە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی ئێستات، رابردووش باشترە لە بیر بكەیت و ئەو كەسەش نیازێكی پاكی بۆت هەیە، چونكە ماوەیەكە خۆی لێت نزیك دەكاتەوە و مەبەستی پاكە، پێشبینی كارەكانت مەكە و دڵت كراوە بێت.
قرژاڵ
هەنگاوەكانت رێگەی باشیان بڕیوە گرنگە لە ئەنجامەكانی دڵنیا بیتەوە، هەندێ كاتت ماوە تا بە ئەنجامی ئەو كارەت دەگەیت، رێگەی داهاتووت سەختە بەڵام كاتییە و دواتر كۆتایی دێت، پەیوەندی نێوان خۆت و كەسانی خێزانەكەت باشتر بكە و چونكە پێویستیان پێتە.
شێر
ماوەیەكە كێشەت لەگەڵ كەسێكی نزیكت هەیە، هەوڵبدە تۆ بۆی بچیتەوە و مەهێڵە ئەو كارەت زۆری بخایەنێت، هەنگاوێكی چاك رۆیشتووی و لەو ماوەیە بیركردنەوەت بەرامبەر ئەو كەسە دەگۆڕێت، هەمیشە لە كارەكانت دوادەكەوێت و خۆت رێكبخە.
گوڵەگەنم
كاتێك كارەكانت بۆ داهاتوو ئەنجامی نابێت، دەبێ دووبارە بیر لە كارەكانت بكەیتەوەو چونكە رەنگە رێگەی هەڵەت هەڵبژاردبێت، شێوازی رەفتارەت بۆتە جێی سەرنجی دەوروبەرت، كاتت پێویستە تا ئەو كەسە زیاتر بناسێت و ئینجا رێگەی بدە لێت نزیك بێت.
شایان
هەندێ لەو كەسانەی دەوروبەرت نیازیان پاكە بۆت، تەنیا یەكێكیان نەبێت دەیەوێ گرفتت بۆت دروست بكات و لە ئەنجامدا خۆی پەشیمان دەبێتەوە، ئەو گرفتەی ئێستات كاتییە و چارەسەر دەبێ، بەڵام وریابە لە مامەڵەكردنت لەگەڵ هەنگاوەكانت، پێویستت بە گەشتێكە.
دووپشك
هەندێ لەو كارانەی ئەنجامی دەدەیت بۆ ئەو كەسە، كەچی ئاگاداری نییەو ماندووبوونت بە فیڕۆ دەڕوات، كاتێك هەستت بە كێشەكانت دەكەیت، كە بیر لە رابردوو دەكەیتەوە، هەوڵی داهاتووت بەرەو ئەنجامێكی باش دەبێـت و ئەوەندە دوو دڵ مەبە.
كەوان
هێشتا كاتت پێویستە تا ئەو كارەی ئێستات بە تەواوی بۆت دەبێ، نزیك بوونەوەت لەگەڵ ئەو كەسە مانای ئەوە نییە داهاتووتان بەیەكەوەیە، پێویستە ئاشنای زیاتری یەكتر بن، هەندێ لە كارەكانت بە خراپە بۆت دەگەڕێنەوە، واز لە بیر كردنەوە و خەیاڵ بهێنە.
گیسك
ئەم ماوەیە بەهۆی گرفتێكەوە بێزاریت پێوە دیارە، بەڵام چارەسەری لەلایەن خۆتە، رێگەیەكی جوانت هەڵبژاردووە بۆ كارەكانت، ئەو كاتەی پێویستیت بە یارمەتییە، لەو كەسە داوا بكە كە رۆژانە لەگەڵتە، كێشەكانی رابردووت بە داهاتوو مەبەستەوە.
گۆزە
ئاگاداری رەفتارت بە و چونكە كەسێك بە نهێنی چاودێریت دەكات، هەندێ لە هەنگاوەكانت پێچەوانە بۆت دەگەڕێنەوە، ئەو كەسەی ماوەیەكە لێت دوورە لەم كاتەدا بۆت دەگەڕێتەوە و زۆر بیر دەكەیتەوە كە هەندێ جار ئازارت دەدەن، گەشبین بە بۆ داهاتووت.
نەهەنگ
ئەو كارانەی ئێستات ئەنجامێكی گەورەی دەبێت بۆ داهاتووت، ئەو گرفتەی بۆت دروست بووە ئەنجامی بێئاگایی خۆتە لە كارەكانت، مەهێڵە كەسانی دەوروبەرت بە نهێنییەكانت بزانن، چونكە دواتر لە دژت بەكاری دەهێننەوە، زیرەكیت بەكاربهێنە لە كارەكانی رۆژانەدا.
