ئیدی لە شكانی مێزەكانتان مەترسن

ئیدی لە شكانی مێزەكانتان مەترسن
بواریی پیشەسازی دروست كردنی كەرەستە و كەل و پەلی ناو ماڵ، رۆژ بە دوای رۆژ لە كاری تازە و شتی سەمەرە بەرهەم دێ، هەموو ئەوانەش بۆ مەبەستێكن، بەڵام هەندێ كەرەستە بە شێوازێك دروست دەكرێن، كە جێگەی سەرسوڕمانیمانە، رەنگە بڵێن ئاخۆ چۆن ناكەوێت و ناشكێ، یەكێك لەو نموونە زیندووەكانی ئەو جۆرە كەرەستانە لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی بەناوی (دۆفی لەندەن) كە تایبەتە بە كەرەستەی ناو ماڵ، ئەو مێزی دروست كردووە، كە هەرگیز ناشكێ، هەروەها بەرگەی ئەوەشی هەیە كە مرۆڤیش بچێتە سەری هیچی بەسەر نەیەت، چونكە ژێرەوەی مێزەكە بە چەند پارچەیەك وەستاوە، كە پارچەكانیش وا دانراون وەك ئەوەی لەبەر چاوت دەكەوێت، ئەوەش بیرۆكەی ئەندازیارێكە بە ناوی (بۆب مۆنكۆوز)ە، تەنیا چەند بیرۆكەیەكی جوانی بۆ داناوە و كەچی مێزەكە ئەوەندە توند و تۆڵە مرۆڤیش بچێتە سەری ناشكێ، وێڕای ئەو شوێنە دڵ تەزێنەی هەیە كە ئەگەر سەیری بكەیت لە خۆتەوە دەڵێت : ئێستا دەكەوێت و دەشكێ !
Top