ئەم تابلۆیە یەكێكە لە تابلۆ جوانەكانی (سۆفیا گینگیمبەر ئەندرسۆن) كە لە ساڵی (1823) لە پاریس لە دایكبووە و لە ساڵی 1903 كۆچی كردووە، ئەو وێنەكێشە زیاتر وێنەی منداڵ و ئافرەتی دەكێشا، چونكە زۆر سەرسام بوو بە جوانی منداڵ و رەواڵەتی ئافرەت، ئەو تابلۆیەی بەناوی (چاوەڕێم بكە) كردووە، كە منداڵێكە خۆی ئامادە دەكات و داوا دەكات بەجێینەهێڵن و چاوەڕوانی بكەن.