ئاشنای نهێنییەكانی پرچت بە

ئاشنای نهێنییەكانی پرچت بە
خانمان هەندێ جار ئەوەندە بە دەست پرچیانەوە نیگەران دەبن، هەردەم دەڵێن : با ئێستا بچمە ئارایشتێك و هەمووی ببڕم، كاتێكیش كە پرچیان خاو و جوانە، لە دەست لێدان لە پرچیان ناوەستن و هەردەم خەریكی دەبن، تا هەردەم پرچت جوان و سەرنجڕاكێش بێت، دەبێ چەند هەنگاوێكی جۆراوجۆرت بنێی، بۆ خزمەت كردنی و چێ كردنی پرچت، پسپۆڕانی پرچ و تەسریحەش، چەندین زانیاری بۆ خانمان روون دەكەنەوە، ئەگەر ئەوانیش پابەندی ئەو زانیاریانە بن لە كاتی خزمەت كردنی پرچیان، تووشی هیچ گرفتێك نابنەوە و پرچیشیان هەردەم خاو و جوان دەبێت، لێرەوە بەو زانیاریانە ئاشنا بە تا پرچت ئەزیەتی پێنەگات و هەردەم جوان بێت :
- لە كاتی شووشتنی پرچت، هەوڵبدە بەر لەوەی شامپۆی لێبدەی، بە سەری پەنجەكانت پێستی سەرت بشێلی تا خانەكان چالاك بن، پاشان شانەی بكە، بەڵام ئەوەندە دەستت دامەگرە كە پێستی سەرت بریندار بێت، ئەو شیڵانە و شانە كردنە با زیاتر نەبێت لە (5) خولەك.
- شامپۆی زۆر بەكارمەهێنە، هەندێ لە خانمان وا بیر دەكەنەوە تا چەند شامپۆی زیاتر بەكاربهێنن، پرچیان جوانتر دەبێ، كەچی ئەوە هەڵەیە و هەر جارێك بڕی كەوچكێكی خواردن شامپۆ لەناو لەپت دابنێ و پاشان لە پرچت بدە، ئەگەر شامپۆكە زیاتر بوو، هەندێك ئاوی بەسەردا بكە و تا كەم ببێتەوە.
- بە نەرمی پرچت بشۆ، بە پەنجەكانت پرچت لە یەكتر بكەوە تا ئاو بە هەموو بەشێكی سەرت دەكەوێ و دوور بكەوە لە ئاوی گەرم، چونكە زیانی بۆ تاڵە مووەكانی پرچ و پێستی سەرت دەبێت.
- وا چاكە پرچت بۆ پێشەوە بهێنیتە خوارەوە كاتێك پرچت دەشۆی، تا شامپۆكە بە هەموو تاڵەمووەكان بكەوێت، كاتێك شامپۆ بە پرچتەوە دەبێت، یەكسەر ئاوی پێدا مەكە، با (5) خولەكێك شامپۆكە بە پرچتەوە بێت تا بە جوانی هەموو تەڵەمووەكان بە شامپۆ دەبن.
- دوای شووشتن، هەوڵبدە بۆ ماوەیەك بوەستی تا هەرچی ئاوە بە پرچتەوەیە، خۆی بێتە خوارەوە، دواتر بە خاولی و بە نەرمی پرچت وشك بكەوە، پاشان بە شانەیەكی دەنك گەورە، پرچت لەیەكتر خاو بكەوە و تا بە تەواوی دەكرێتەوە، لە دوا هەنگاویشدا، بە ئامێری وشككەرەوەی پرچ (مجففە) و بە دەستەكانت تەواوی پرچت وشك بكەوە.
لە كۆتاییشدا، تەسریحەیەكی جوان بۆ پرچت بكە، پاشان ئەو دەرمان و كرێمانەی لێبدە كە خۆت مەبەستتە و حەزی پێدەكەیت.
Top