ئێستا باوی لێوی بریقەدارە !

ئێستا باوی لێوی بریقەدارە !
كچان و خانمان بە هەموو چەشنێك دەیانەوێ رێك و شیك بن، لە پۆشینی جلی جوان و دانانی ماكیاژێكی تۆكمە كە لە دوورەوە ببریقێتەوە و دەم و چاو بكاتەوە، هەروەها لەگەڵ تەسریحەیەكی جوانیش بۆ پرچیان بكەن، هەموو ئەوانە وا دەكەن كە خانمێكی جوان و سەرنجراكێشت لێ دەربچێ، هەندێ لە كچان ئەوەندە گرنگی بە لایەنێك دەدەن و لایەنەكانی دیكەیان لەبەرچاو نییە، وەك ئەوەی هەندێ لە خانمان هەن زیاتر خەریكی جوان كردنی پرچیانن، خۆیان بێ ئاگا دەكەن لە بەشەكانی دیكەی سەر و چاویان، وەك سووراو و بۆیەی لێو، تەنانەت زۆربەی پسپۆرانی جوانكاری دەڵێن: ئەگەر توانیت لێوانت جوان و بە بریقە بكەی، نیوەی جوانی دەستەبەر دەكەیت ! ئەوانیش دەڵێن : لەو ماوەیەی نێوان وەرزی بەهار و هاویندا، دەكرێ رەنگێكی تۆخ لە لێوت بدەیت، تا لە دوور و نزیك جوان دەربكەوێ، ئەو رەنگە شایستەش تەنیا سوور و رەنگی جەرگییە، بەڵام لە بیریش مەكە دوای سووراوەكە، دەرمان بریقەشی لێبدە تا بریقەدار بێت.
Top