بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
May 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كاتەكانت دیاری بكە و ئەوە ماوەیە كارێكی زۆرت ئەنجام داوە، بۆیە پێویستیت بە پشوویەكی درێژ هەیە، كەسێك كە نیازی تۆی نەبێ و تۆش پشتگوێ بخە، چونكە بەم پێچ و پەنایە ناگەیتە هیچ شتێك، ئەو ئاواتەی لە دڵتە لەم ماوە بۆت دەبێت.
گا
رێگاەیەكی قوڕست هەڵبژاردووە لە رەفتار كردنت لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، هەمیشە لەسەر مافی خۆت بێدەنگ مەبە، چونكە دواتر زەرەرت پێدەگات، كاتێك پێویستیت بە كارێكە سەرەتا بیری لێ بكەوە و ئینجا هەوڵی خۆتی بۆ بدە.
جمك
نیازت ئەوەندە پاكە، بە هەموو كەسێك بڕوات دەكەیت، رەنگە ئەو بڕوا زۆرەت كێشەت بۆت دروست بكات، چونكە كەسانی دیكەی رێز لە متمانەت ناگرن، كارێكت كرد بۆ كەسێك پاشان باسی مەكەوە و چونكە ئەو كەسە لەلای گرنگ نامێنێـت.
قرژاڵ
هەوڵبدە كارەكانت بە جوانی بەڕێ بكەیت، چونكە ماوەیەكە زۆر شتت لە دەست داوە، لەو كاتەی ئەو كەسەت ناسیوە، زۆر كێشەی بۆت دروست كردووەو هەوڵبدە بۆ ماوەیەك لێی دوور بكەویتەوە و تا باشتر دەبێت، خۆشی چاوەڕێتە و رووت تێدەكات.
شێر
ئەنجامی ئەو هەڵانەی پێشووت ئێستا وەریان دەگریتەوە، بۆیە دەبێ چاو كراوە بیت لە ئاست گرفتەكانت و ئەو كەسەی ماوەیەكە بۆت هەوڵدەدات، نیازێكی پاكی هەیە، هەوڵبدە لێی تێبگەیت و لەگەڵی بگە ئەنجامێك، دوو دڵ مەبە لە داهاتووت.
گوڵەگەنم
ماوەیەكە كەسێك رێگری لە كارەكانت دەكات و بە مەبەستی ئەوەی كە كەسی شیاو نیت، هەر بۆیە پێویستیت بەوەیە كە بەرگری لە كارەكانت بكەیت و مەهێڵە كەس بێتە ناو ژیانی تایبەتیت، بیر كردنەوە بەر لە كارەكانت جێگەی سەركەوتنە.
شایان
ئامادە بە بۆ چەند گرفتێك كە لەو ماوەیە بۆت دروست دەبێت، وێڕای ئەوەی ئەو كێشانەی رابردووت چارەسەر كرد، بەڵام ئی دیكەش لە رێگایە، چونكە كەسێكە لە پشت ئەو كارانە و دەیەوێ ژیانت تێكبدات و كەچی سەرناكەوێت.
دووپشك
نهێنییەكانت با زیاتر لەلای خۆت بن، ئەگەرچی كەسانێك هەن جێگەی متمانە و باوەڕِن، بەڵام رەنگە لە هەندێ كاتدا متمانەت لە دەست بدەن و باسی هەموو شتێك بكەن، ئەو كارەی ئێستات خەریكی، سەركەوتنی دەبێت لە داهاتوو.
كەوان
ماوەیەكە بیرۆكەیەكەت لە مێشكە كە ژیانت بگۆڕیت، ئێستا كاتی هاتووە و دەست بە هەنگاوەكان بكە، چونكە تا كاتت بڕوات كارەكەت قوڕستر دەبێ، كەسێك بە نهێنی چاودێریت دەكات و دەیەوێ لە دڵت نزیك بێت، تۆش هەستی پێدەكەیت.
گیسك
بڕوات بە خۆت هەبێت كە سەركەوتوو دەبیت لە كارەكانت، بە تایبەت ئەوەی ماوەیەكە دەستت پێكردووە، هەمیشە بیر لە داهاتووت بكەوەو ئەوەی رابردووش لە بیر بكە، رێگەیەكی دروستت هەڵبژاردووە لە رەفتاركردنت لەگەڵ كەسانی ماڵەوە و بەمەش خۆشەویستی لەلایان.
گۆزە
كاتێك دەست بە هەنگاوێك دەكەیت، لێی پەشیمان مەبەوە و بەردەوام بە، چونكە هەموو هەنگاوەكانت پێوستیان بە بەردەوامی هەیە، هەر كاتێك دڵت تەنگ بوو، بیر لە كارە جوانەكانت بكەوە و ناخۆشییەكانیش بەلاوە بنێ، ماوەیەكە دڵت خۆش نییە و هەستت جێگیر نییە.
نەهەنگ
جار جار هەنگاوێك بۆ دواوە بگەڕێتەوە رەنگە سەركەوتنی باشتری بۆ ببێت، چونكە نابێت هەردەم هەوڵبدەی و كارەكانت سەرنەگرێت، توانیوتە جێگەی متمانەی هەمووان بە دەست بهێنیت و ئەمەش وای كردووە كەسایەتیت بەرز بێت.
