هەموو كچان و خانمان، حەز بە گۆڕینی جلەكانیان دەكەن، تەنانەت لە رۆژ و شەوێكدا، ناتوانن هەمان جلیان لەبەر بێ، بەتایبەت لە رۆژانی چوونە سەر كار و دەوامی رۆژانەیان، بۆ هەمیشە جلەكانیان دەگۆڕن، ئەم نەریتە لەلایەن پیاوان كەمترە و زیاتر لەلایەن ئافرەتان گرنگی پێدەدرێ، كەچی ئەو كچە ئەمریكییە وەك هەموو كچێك نییە، بەڵكو بۆ ماوەی سێ ساڵە هەمان ئەو جلە لەبەر دەكات و هەموو رۆژێكیش دووبارەی دەكاتەوە، جلەكەشی بریتییە لە قەمیسی سپی و پانتۆڵی رەش و چاكێتێش ئەگەر سەرما بێت، ئەو كچە ناوی (ماتیلدا كال)ـە و بەڕێوەبەری نەخشەسازییە لە ئاژانسی (ساتشی) بۆ داهێنان و رێكلام، ئەوەی سەیرە كە (150) كراسی سپی هەیە لەگەڵ (100) پانتۆڵی رەش، كە رۆژانە دەیانگۆڕیت و بەڵام لە هەمان رەنگن.