بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
كاوڕ
هەستەكانت لە نێو ناختدا بپارێزە، چونكە ئێستا كەم كەس هەن جێگەی متمانەن كە هەستەكانت بۆیان باس بكەی، ئەو كارەی رابردوو كردت، بە خراپە بۆت هاتەوە، چونكە كەسی بەرامبەر نیازی پاك نەبوو، كەسایەتیت بەهێزە و ژیرانە بیر دەكەیتەوە.

گا
ساڵانێكە خەون بەو ئاواتەت دەبینی كە ئێستا بۆت رەخساوە، بۆیە مەهێڵە كەس لێت تێكبدات و دووبارە هەوڵی خۆت بدە بۆی، ماوەیەكە رێگەیەكی جوانت گرتووە لە هەڵسوكەوتت لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، بۆیە دەبێ زیاتر نزیكتر بیت لێیان.

دووانە
كاتێك بیرۆكەكەیت هەیە، پێویست ناكات كەسانی دیكە پێی بزانن، ئەو كاتەی دەتەوێ كارێك بكەیت، هەوڵی خۆت بدەو داوای یارمەتی مەكە، ئەگەر كێشەیەكەت هەیە، لەسەرخۆ بە و چاك دەبێت، كاتێكی ناخۆشت بەڕێ كرد كاتی خۆشییە.

قرژاڵ
شایستەی ئەو جۆرە رەفتارە نیت كە ئەو كەسە بەرامبەرت دەكات، چونكە ماوەیەكە پەیوەندییەكانت تێكچووە و وا باشە بۆ ماوەیەك لەو كەسە دوور بكەویتەوە و تا لێت تێدەگات و لە بیركردنەوەت تێدەگات، رێگەی داهاتووت بەرەو باشی دەچێ.



شێر
هەست بە بێ ئومێدی دەكەیت و لەگەڵ هەنگاوەكانت رێگەی چاكت گرتووە، هەموو كاتێك ناكرێ گلەیی لە كەسانی نزیكت بكەیت، بۆیە دەبێ خۆت كارەكانت جێبەجی بكەیت و هەمیشە گەشبین بە، چونكە ساتە وەختێكی خۆشی بەڕێوەیە.

گوڵەگەنم
ئەو كاتانەی زۆر بیر دەكەیتەوە و واباشە بیر لە داهاتووت بكەیتەوە و نەوەك رابردوو بهێنیتە بەرچاوت، چونكە بە هیچ ئەنجامێكت ناگەیەنێت، كەسێك دەیەوێت لێت نزیك بێت و نیازی باش نییە، بۆیە واچاكە رێگەی نەدەیت زیاتر نزیك بێتەوە.

تەرازوو
كاتێكی خۆشت بەسەر برد، دەبێ بزانی كە چ كاتێك هەنگاوەكانت جێبەجێ دەكەیت، ئەو كارەی رابردووت ئەنجامی نەبوو، چونكە كاتەكەی گونجاو نەبوو، ماوەی داهاتووت باش و خۆشی دەبێت و كاتی رەخنەگرتن نییە و دڵت گەش بێت.

دووپشك
رێگەیەكی جوانت هەڵبژاردووە لە چارەسەری كێشەكانت، هەر ماوەیەكە تا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی مەبەستتە، كەسێكی نزیكت دەیەوێ هاوكاریت بكات، تەنیا چاكەی تۆی دەوێ و دەیەوێ یارمەتیت بدات، تۆش هەڵە لێ تێمەگە، تۆ كەسێكی هەستت ناسكە.

كەوان
كاتێك لە كارەكانت تێدەگەیت كە ئەنجامێكی باشت بە دەست دەگات، هەر بۆیە دەبێ بزانی چۆن لە داهاتووت دەڕوانیت و ئەوەی رابردوو بۆت بوو، كارێكی نەشیاو بوو، هەمیشە بیر لە داهاتوویەكی گەش بكەوە، چونكە سەركەوتنت نزیكە.

گیسك
ئەوەی ماوەیەكە بێزارت دەكات، پێویستە لێت تێبگات كە مەبەستی تۆ چییە، رێگەی ئەو كەسانە مەدە خەریكی كاری تۆ بن، چونكە هەنگاوەكانت بە جوانی جێبەجێ دەكەی و هەمیشە بیر كردنەوەت با بەرەو خۆشی بێت و لە رەشبینی دوور بكەوە.


گۆزە
لەم كاتەدا واچاكە هەندێك پەلە نەكەیت لە كارەكانت، چونكە كاتێكی زۆرت لە پێشە تا هەنگاو بە هەنگاوی كارەكانت بگەیت، هەندێك نەرم و نیانی باشە بۆت، چونكە رەفتارت توندە لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، گەشبین بە بۆ داهاتووت.

نەهەنگ
كاتێك دەتەوێ یارمەتی كەسێك بدەی، دەبێ بزانی پێویستی بە تۆیە چونكە چاكەی لە خۆتەوە بە خراپە بۆت دەگەڕێتەوە، ئەو كارانەی لەم ماوەیە ئەنجامی دەدەیت، جێگەی قبوڵە، هەردەم بیر لە داهاتوویەكی باش بۆ خۆت بكەوە، رابردووش لە بیر بكە.
Top