ئەوەی خۆی بە ئازا دەزانێ، با بچێ لەگەڵ ئەو كچە بچكۆلانەیە شەڕ بكات، ئیدی حاڵی خۆی دەبینێتەوە چی بەسەر دێ. دوای ئەوەی بەشداری دەكات لە بەرنامەی بەناوبانگی (British Got talent)، هەمووان سەرسام دەكات. ئەو كچە ناوی (جین ماكبارلاند)ی (9) ساڵانەیە، بەهرە و توانایەكی زۆر سەمەرەی هەیە لە شەڕكردن بە دەست و شمشێر، ئەگەرچی هاوتەمەنی ئەو كچە خەریكی بووكەشووشە و شتی كچانەن، كەچی ئەوەیان بە جووڵە سەیر و هەنگاوە شەڕكردنەكەی دەتوانێت نمایشێكی شایستە پێشكەش بكات، جگە لە لێژنەی بەرنامەكە، هەروەها چەندین كەسانی پسپۆڕی بواری كۆنگ فۆ و تایكواندۆ، باسی ئازایەتی ئەو كچە شایستە دەكەن، كە رەنگە لە داهاتوودا ببێتە باشترین یاریزانی شمشێربازی.