بۆ زانیاریت - رۆیشتنی پیاو و ئافرەت

بۆ زانیاریت  - رۆیشتنی پیاو و ئافرەت
هەندێك وادەزانن شێوازی رۆیشتنی ئافرەتان دەستكردە و لەلایەن ئافرەتانەوە بە ناوی نازكردنەوە وا دەڕۆن، بەڵام ئەوانە هەڵەن و جیاوازیی رۆیشتنی نێوان ئافرەت و پیاو دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی جەستە، ئەویش بەهۆی جیاوازی چەند بەشێكی جەستەیە، وەك: حەوز، ئێسكی ران، زگ. بەهۆی ئەوەی ئافرەت منداڵی دەبێ، بۆیە حەوزی لە حەوزی پیاو گەورەترە و ئێسكی رانی ئافرەتانیش بڕێك لارە، ئەمەش وادەكات كە لە كاتی رۆیشتندا، جیاوازی هەبێ لە شێوازی رۆیشتنی ئافرەت و پیاو.
Top