لە زستاندا زیاتر ئێكسسواری ورد و بچووك دەبنە مۆدی سەر و چاوی كچان و خانمان، بەهۆی ئەوەی جلی زۆر و پۆشتە لەبەر دەكرێت لەو وەرزەدا، بۆیە ئەو ئێكسسوارانە ئەوەندە بەرچاو ناكەون، ئیدی لەگەڵ هاتنی بەهاردا، واچاكە كچانیش گۆڕانكاری بەسەر كەرەستە و جل و ئێكسسوارەكانیاندا بهێنن، تا بتوانن لەگەڵ هەر وەرزێك بەپێی مۆد و شێوازەكان بڕۆن. تۆی خانمیش كاتێك دەتەوێ بچیتە شوێنی كارەكەت، یان نیازی زانكۆت هەیە، بێگومان دەبێ گوارەیەكت لە گوێ بێت، ئەگەرچی زۆربەی خانمان بە بێ گوارە ناتوانن تەنانەت ئەگەر بۆ دەرچوونێكیش بێت، بڕۆنە دەرەوە، گوارەیەك هەر لە گوێچەكەیان دەبێ، هەندێ لە كچان و خانمانیش شەوانەش گوارەیان بە گوێچكەوەیە، بۆیە باشترە بزانن كە گرنگیی گوارە چۆنە و چییە، لەم وەرزەدا، زیاتر جلی تەنك لەبەر دەكرێن، ئەگەر هەر ئێكسسوارێك بپۆشی، بە جوانی دێیتە بەرچاو، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕانی جوانكاری دەڵێن: واچاكە خانمان گوارەی گەورە لە گوێ بكەن، چونكە زیاتر بەرچاو دەكەون.