رەنگی بەهاری لە پشت چاوت بدە

رەنگی بەهاری لە پشت چاوت بدە
وەرزی بەهار، بە وەرزی رەنگاڵە و پشكۆی گوڵ و خونچە ناسراوە، بە رەنگی وەنەوشە و سەوز و سووری سەر گوڵەكاندا دیارە، كاتێك خونچەی گوڵەكان سەردەردێنن، هەر یەكەو بە رەنگێك خۆی نیشان دەدات، ئەو كۆمەڵە رەنگە ئەو وەرزە جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەكەن. ئەو رەنگانەی لەو وەرزەدا جێگەی بایەخن بۆ زۆربەی كەرەستە و جل و ماكیاژی خانمان ئەوانەن: وەنەوشەیی، پەمەیی، سوور، جەرگی، شین، شەزری، ئەوانە كۆمەڵە رەنگێكن، هەر هەموویان لەگەڵ هەر كەرەستەیەك جوان و سەنگینن، كاتێك خەریكی ماكیاژ دەبیت، بە تایبەت دەتەوێ رەنگێك بۆ پشت چاوت هەڵبژێری، بیر لە جوانی رەنگەكانی بەهار بكەرەوە، یەكێك لەو رەنگانە هەڵبژێرە، ئەگەر ویستت ماكیاژەكەت سادە بێ، رەنگی شینی ئاسمانی لە پشت چاوت بدە، یان ئەگەر ویستت پشت چاوەكانت زۆر سەنجڕاكێش و دیاربن، رەنگی وەنەوشەیی بەكاربهێنە، تەنانەت ئەگەر ویستت دیمەنی پشت چاوت هێمن بێت، وا چاكە رەنگی سەوز و پەمەیی لە پشت چاوەت بدەیت و ئینجا دەزانی رەنگی بەهاری لە ماكیاژەكەت چەندە جوانە.
Top