كڵاو بەپێی وەرزەكان لەسەرت بنێ!

كڵاو بەپێی وەرزەكان لەسەرت بنێ!
ماوەیەكە تیشكی هەتاو بەتین بووە، هەموو خانمان دەزانن كە كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر جوانی، چونكە بە هۆی تیژیی تیشكیی هەتاو، پێستی دەم و چاوت دەسووتێ، هەندێ جاریش ماكیاژەكەت تێكدەدات، چونكە لەبەر گەرمیی تیشكی خۆر دەتوێتەوە. هەروەها بەتینیی تیشكی خۆر بۆ پرچیشت خراپە، بەهۆی ئەوەی پرچت لاواز دەكات، ئەگەر هەر كرێمێكیشت لە پرچت دابێت، ئیدی لەبەر گەرمی تیشكی خۆر دەشێوێت، تۆش دەتوانی لەم كۆمەڵە گرفتە رزگارت ببێ، تا پێستی رووخسارت هیچی بەسەر نەیەت و پرچیشت لە تیشكی خۆر بەدوور بێت، تەنانەت ئەگەر دەشتەوێ بەنازتر بی، كڵاوێكی بەهارانە لەسەرت بنێ، كڵاوی كچانە كۆمەڵێك شێوە و نەخشی هەیە، بەڵام ئەوەی كچان زیاتر جوان دەكات، كڵاوی بازنەییە، شێوەی بازنەییە و دەتوانی لە هەر رەنگێك بتەوێت هەڵیبژێریت، ئەو جۆرە كڵاوە جگە لەوەی دەتپارێزێت، هەروەها جوانتریشت دەكات.
Top