داهاتووی شێوەی دار و بار

داهاتووی  شێوەی دار و بار
هەموومان دەزانین شێوە و نەخشی دار و بار چۆنە، كە لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە و بە چەندین لق و پۆپی جۆراوجۆری هەیە، وادیارە بیرۆكەی هەمەچەشن هەیە تا بتوانن سوود لە جوانی دار و بار وەربگرن، ئەوەتا لە وڵاتی سەنگافوورە، چەندین بیرۆكەی سەیر و جوانیان هەیە، بۆ ئەوەی دار و بارەكانیان بە جوانترین شێوە رازاوە بكەن، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەندازیاری دیمەنی سرووشتی، چەندین دار و باریان لە شێوەی جۆراوجۆر ئامادەكردووە تا وەك نموونەیەك بێت بۆ پرۆژەی داهاتوویان، ئەو دارانە لەناو قالبی تایبەت دانراون، بە مەبەستی گەورەبوون لەناو ئەو قالبانە، بە جۆرێك ئەو شێوەیەی مەبەستیانە بۆیان دەربچێت، تا ئێستا نزیكەی (18) دار و باری وەك نموونەیان دروست كردووە، وا بڕیارە داهاتووی دار و بار بەم چەشنە بێت تا ئەوانیش ببنە دیكۆرێكی نایاب لە جوانیدا.
Top