سیرین: جیهان نەخۆشە و هەڵامەتی گرتووە !

سیرین: جیهان نەخۆشە و هەڵامەتی گرتووە !
سیرین عەبدلنوور، ئەو كچەی لە ئەكتەری كلیپەوە بوو بە گۆرانیبێژ و دواتریش رووی لە جیهانی نواندن كرد، لە چەندین دراما و زنجیرەكان بەشداری كردووە، بەم دواییە لە یەكێك لە لێدوانێكی سەرنجراكێشدا دەڵێت: جیهان نەخۆشە و پێویستی بە چارەسەری هەیە، چونكە ماوەیەكە ئەو هەموو شەڕ و ئاژاوەیە پەیدابووە و هەمووانی هەراسان كردووە، وەك ئەوە وایە كاتێك مرۆڤ تووشی هەڵامەت دەبێ، خۆی چارەسەر دەكات، وادیارە جیهانیش ئەو دەردەی گرتۆتەوە و دەبێ چارەسەر بكرێت.
بەپێی قسەكانی سیرین، وا دیارە شەڕی تیرۆریستانی بە هەڵامەت وەسفكردووە، بەمەش دەبێ پاراستیمۆڵێكی گەورە بۆ جیهان پەیدا بكەین.
Top