رەنگە ئەو خانووە ببینن و بڵێن ئاخۆ چۆن خانوو لە ئاسمانەوە وەستاوە و لەسەر زەوی نییە، چونكە خانوو پڕە لە كەرەستە و كەل و پەلی گران و قوڕس، كەچی ئەو خانووە لە سەر زەوی نییە و لە ئاسمان وەستاوە، بیرۆكەی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەندازیارێكی پۆڵەندی بەناوی (هیكارت واین)ە، كە ئەو جۆرە خانووەی دروست كردووە لە دارستانێكی نزیك شاری (وارسۆ)ی پۆڵەندی، ژێرەوەی ئەو خانووە وەك ئەوە وایە هیچی نەبێت، كارەكەش لەم بیرۆكەیە وەگیراوە، كە ژێرەوەی خانووەكە بە ئاوێنە داپۆشراوە، بەشی خوارەوەی هەر چوار دەوری خانووەكە لە ئاوێنەیە، بۆیە ئەگەر لە دوورەوە بیبینیت وادەزانی بەشی سەرەوەی لە هەوادا وەستاوە و ژێرەوەشی نییە، ئەو جۆرە خانووە بە ناوی (خانووی ئاوێنە)یە، كە لە ئاسمان وەستاوە لە جیاتی ئەوەی لەسەر زەوی بێت.