با ماكیاژەكەت لە رەنگی پێستت بێت

با ماكیاژەكەت لە رەنگی پێستت بێت
زۆربەی كچان و خانمان زۆربەی كاتەكانیان بۆ ماكیاژ كردنە و بۆیە لێدانە لە سەر و چاوی خۆیان، تا وەك شاجوانێك بن، بە تایبەت كاتێك دەیانەوێ بچنە سەر كار و دەوامیان، یان ئەوانەی قوتابین و بەرەو زانكۆ دەچن، هەر بۆیە ئەوەندە كاتیان نییە تا بە جوانی ماكیاژ بكەن، لێرەدا تا ماكیاژێكی جوان بكەیت، دەكرێ ئەو شێوازە ماكیاژە بكەیت كە هاورەنگە لەگەڵ رەنگی پێستت، ئەگەر ئەم جۆرە ماكیاژەت كرد، تەنانەت ئەگەر ماكیاژەكەشت جوان نەكردبێت، ئەوەندە پێوەت دیار نابێت ئاخۆ خراپ ماكیاژەكەت كردووە، لێرەدا چەند زانیاریەكت بۆ روون دەكەینەوە كە چۆن ماكیاژی هاوشێوەی رەنگی پێستت دەكەیت :
- بۆ ئەوانەی سپی پێستن، ئەوانەی پێستیان سپییە، پێویستیان زۆر بە كرێمی ئەساس نابێ، بەڵكو تەنیا رەنگێكی سپی و كراوە لە سەر و چاویان بدەن، بەڵام لە بیر مەكە پۆدرە لەسەر كرێمی ئەساس بەكاربهێنە.
- بۆ ئەوانەی رەنگ گەنمی و نێوان سپی پێست و ئەسمەرن، دەتوانن كرێمی ئەساس بە سادەیی لێبدەن، گرنگە كە كرێم و بۆدرەكە بە یەكسانی دابەش بكەین و لەسەر رووخساریان بسوێنن، تا ئەو دوو رەنگە لەیەكتر جیاواز بن، ماكیاژەكەت بە جوانی دەربكەوێ.
- بۆ ئەوانەی پێستیان تاریكە و ئەسمەرن، لەسەر ئەوانە پێویستە كە كرێمی بێ رەنگ بەكاربهێنن، یان كرێمی ئەساس كە رەنگی تاریك بێت و تا زۆر زەق نەبێت لە دوای ماكیاژ كردن، ئاگاداری ئەوەش بە كە كرێمی ئەساس زۆر بەكارنەهێنێت.
- لە رەنگی ماكیاژی پورتەقاڵی دوور بكەوە چونكە ماكیاژت دەشێوێنێت.
- واباشە كە كرێمەكە سەرەتا لە شوێنێكی روخسارت وەك روومەتت لێ بدەی وەك تاقیكردنەوەیەك، ئەگەر زانیت كارەكەت سەركەوتووە ئنجا ماكیاژەكە بكە، ئەگەر باش نەبوو، رەنگ و كرێمەكە بگۆڕە.
- مەرجە رەنگی ماكیاژ و رەنگی پێستت لە یەك نزیك بن، تەنانەت هەوڵبدە رەنگی مل و بەرۆكیشت لە رەنگی روخسارت بێت و چونكە ئەگەر جیاواز بن، ماكیاژەكەت بەلاش كردووە.
Top