لەیدی گاگای كچە گۆرانیبێژ و ئەستێرەی ئەمریكی، ماوەیەكە بۆتە جێگەی باس و خواسی خەڵك و تەنانەت سەردێڕی زۆربەی رۆژنامەكانی جیهان، بەهۆی ئەو رەفتارە سەیرانەی كە دەیكات بەتایبەت كاتێك لە نێو خەڵكدا دەبێت. زۆربەش دەڵێن، رەنگە بە دەردەكەی بریتنی سپێرز بچێ، ئەوەتا لە دواترین دەركەوتنی لە نێو خەڵكدا، تەنیا بە تیشیرتێك بووە، بەبێ ئەوەی جلی دیكەی لەبەر بێت، هەروەها لەسەر تیشێرتەكەی نووسراوە: من عارەقە ناكەم، من سەرشێتم و خۆم دەردەخەم! بەم شێوەیەش بە نێو شەقامەكانی (نیوئۆرلیانز)ی ئەمریكی دەسووڕایەوە.