گوارەی شین

گوارەی شین
ئێكسسوارەكان هەمە چەشنن، هەر یەكە شێوە و رەنگێكی هەیە، كچان و خانمانیش بە گوێرەی شێوە و رەنگیان یەكێك لەو ئێكسسوار و خشڵانە هەڵبژێرن تا بە خۆیانەوە وابكەن و پێوە جوانتر بن، هەمیشە لە دوای ئەو ئێكسسوارە بە، كە كاریگەری لە جوانیت دەكەن. لە ئێكسسواردا دوو لایەنی گرنگ هەن، یەكەمیان، شێوەی ئێكسسوارە، كە لە ورد و بچووكی و یان بە قاش و گەورە بێت، دووەمیش رەنگی ئێكسسوارە، هەر رەنگێك بۆ كات و شوێنێك شایستەیە، كاتێك دەچیتە زەماوەندێك ناكرێ ئێكسسواری رەنگ رەش و سپی لەبەر بكەیت، بەڵام دەتوانی ئێكسسوارێكی وەك گوارەی رەنگ شین لە گوێ بكەیت، ئەگەر هەر ئێكسسوارێكت یان گوارەكەی گوێچكەت لە رەنگی شین بێت، جیاواز دەبێ لە ئێكسسوارەكانی دیكە، رەنگی شین سەرنجڕاكێشە، چونكە گوزارشت لە رەنگی ئاسمان دەكات ئەگەر شینەكەی كاڵ بێت، هەروەها مانای رەنگی ئاوی دەریا دەدات ئەگەر شینەكەی تۆخ بێت.
Top