چۆن دەبیتە بووكێكی جوان؟!

چۆن دەبیتە بووكێكی جوان؟!
خەونی هەموو كچێكە، كە ببنە بووكێكی جوان و قەشەنگ، دەبێ وریای كۆمەڵێك هەنگاو بیت كە زۆربەی كچان لە بیریان دەكەن، بەتایبەت لە سەر و بەندی خەریك بوونیان بە خۆ ئامادەكردن بۆ رۆژی زەماوەند و ئاهەنگ، بەتایبەت لە هەڵبژاردنی جلی بووك و شێوازی ماكیاژت، كە ئەو دوو لایەنە جوانیت دیاری دەكەن، رەنگە لە یەكێكیان سەركەوتوو بیت و لەوەی دیكە هەڵە بكەیت، هەر بۆیە پسپۆران پێیان باشە كە كچان بەر لە زەماوەندیان رەچاوی ئەو ئامۆژگاریانە بكەن تا جوان و ببنە شۆخی زەماوەند :
- سەرەتا پرسیار بكە بزانە چ جلێك باوە بۆ ئێستا، تەنانەت دەتوانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بگەڕێیت، یان پرسیار لە خاوەن شۆپێكی جلی بووكان بكەیت، دواتر بە هەست و ویستی خۆت جلێك هەڵبژێرە كە پێشتر لە خەیاڵت بووە، پاشان لەو جۆرە كراسە بگەڕێ كە خۆت مەبەستتە.
- شێوەی تەسریحەی پرچت فەرامۆش مەكە، چونكە تەسریحەكەت جوانتر دەرتدەخات، ئەگەریش رەفتە لەسەرت دەكەیت، هەوڵبدە شێوازێكی جوانی رەفتە لەسەركردنی بووك هەڵبژێریت.
- با ماكیاژەكەت ئەوەندە تۆخ و پڕ دەرمان نەبێت، چونكە ئەگەر وا بوو، جوانیت دەشارێتەوە و هەموو وادەزانن كە جوانیت تەنیا ماكیاژە، بۆیە ئەگەر هەندێك لە جوانی خۆت و پێستت دەربخەی، بە هەنگاوێكی گرنگ بۆت دادەنرێت.
- رۆژێك بەر لە ئاهەنگ، هەوڵبدە پشوو بدەیت و خەوێكی چاك بكەیت، با لە رۆژی ئاهەنگ و زەماوەند ماندوو و بێ تاقەت دیار نەبیت، چونكە تا چەند جوان بیت و خۆت رازاوە كردبێت، ماندووبوونت بە فیڕۆ دەڕوات.
- جلەكەت بەپێی پێوانەی خۆت بێت، چونكە ئەگەر بچووكتر بێت لە خۆت جوانیت دەشێوێت، یان ئەگەر گەورە بێت شێوەت تێكدەدات.
Top