بزانە كەلووەكەت چیت پێدەڵێت
April 2, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ماوەیەكە كێشە و گرفتت هەن، دەبێ ئارام بگریت و تا بە ئەنجامی گرفتەكان دەگەیت، گرفتێك لەخۆشی ژیانی كردووی گەر ووریا نەبیت ماوەیەكی درێژ لەناویدا دەمێنیتەوە، دوودڵ مەبە لە كارەكانت.
گا
كەسێك یارمەتیت دەدات وا باشترە فەرامۆشی نەكەیت، ئەگینا زۆر دەستكەوتی گەورەت لەكیس دەچێت. داوای هاوكاری و یارمەتی لە دڵسۆزانت بكەو خەرجییەكانیشت كەم بكەوە.
جمك
كەسانێك كە لەبارەی ژیانی تایەوبتی تۆوە لەگەڵت دەدوێن مەبەستی تایبەتی خۆیان هەیە، چونكە قۆناغێكی باشت بڕیوە و كەمێك ماوە، دڵنیابە دەگەیت بەخەونەكانت.
قرژاڵ
باشتر وایە كە گوێیان لێ نەگریتو شتی تایبەتی نەدركێنیت بۆیان. ماوەیەكی زۆرە بەمەبەستی بەجێ هێنانی خەونەكانت لەهەوڵ و كۆشش دایت، بۆیە پێویست ناكات سارد بیتەوە،
شێر
هەوڵبدە گەشبین بیت و لەم دوو دڵییە دوور بكەویتەوە، لەم رۆژانە پێشنیارێكی گرنگت دەخەنە پێش پێویستە بەجوانیو زیرەكی لێی وردبیتەوە، چونكە چەند هەڵەیەكی تیایە گەر راستی نەكەیتەوە ئەنجامی باش نابێت.
گوڵەگەنم
هەمیشە گوێڕاڵی كەسانی لە خۆت گەورەتر بە و وانەیان لێ وەربگرە، بەڵام ئەگەر بۆت باش نەبوون دوورب كەوە، لەباری ئابوریشدا دەستكەتەكانت بەرەو زیاتر دەچن.
شایان
هەوڵبدە كە بزانیت ئەو كەسەی كە بەبەردەوامی هاتوچۆت دەكات و لێت دەپرسێتەوە، چونكە مەبەستی پاداشت دانەوەی چاكەكانی تۆیە، بەو جۆرە لێی دڵنیا مەبە پێویستە سنورێك بۆ پەیوەندییەكانت دابنێیت.
دووپشك
هەندێ جار هەڵە دەكەیت و بەڵام هەوڵبدە زوو هەڵەكەت چاك بكەیتەوە، دڵی ئەو كەسە مەشكێنە لەم رۆژانەدا بەڕاشكاوی داوات لێ دەكات كە یارمەتیت بدات، ، بۆئەوەی لەئاكامدا پەشیمان نەبیتەوە.
كەوان
رەنگە ماوەیەكە هەست بە نا ئارامی ژیانت دەكەیت و ئەوەش كاتییە و دەڕوات، نابێت لەو كەسانە زویر بیت كە ئامۆژگاریت دەكەن، چونكە مەبەستیانە تەنها سەرفرازیو سەركەوتنی تۆیە ، بۆیە وا باشترە سوپاسیان بكەیت.
گیسك
بەم شێوە رەفتار كردنەت ناگەیتە ئامانجەكانت، پەیوەندیەكەت لەگەڵ هاوڕێكەت گونجاو نییە، وا باشترە بەخۆتا بچیتەوە، لەبەرەوەی هیچ مرۆڤێك نییە هەڵە نەكات ، لێبوردن بەڵگەی دڵفراوین تۆیە.
گۆزە
ماوەیەكە زۆر بیر دەكەیتەوە و هەر بۆیە هەست بە بێزاری دەكەیت، ئەو پرۆژەی كە بیری لێ دەكەیتەوە جاری وازی لێبێنە، چونكە شتی لەم گرنگترت لەپێشەو فەرامۆشت كردووە، ئاگاداری هەڵسوكەوتی دڵخوازەكەت بە بەهەڵەتدا نەبات.
نەهەنگ
هەردەم بیر و هەستی بناسە و لە روانگەی خۆتەوە سەیری كەسانی دیكە نەكەیت چونكە ئەوان وەك تۆ بیرناكەنەوە، بەڵام لەم ماوەیەدا كەسێكت بۆروون دەبێتەوە كە هەرگیز بڕوات نەدەكرد ئاوابێت.
