خانمانی كورد لەگەڵ هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ زیاتر جلی كوردی لەبەر دەكەن و لەو رۆژانەدا جلی كوردی داواكاری زیاتری لەسەرە و هەر یەكەو شێواز و مۆدێكی تایبەت بە خۆیان دەوێ، بەرگدروو (ئەسعەد خەیات) لەو بارەیەوە دەڵێت: «خانمان زیاتر داوای جلی كوردی دەكەن لەوەی جلی بیانییان بوێت، بەتایبەتی ئێستا كە بەهار و نەوروزە، بۆیە داوا لەسەر جلی كوردی زۆر بووە و زیاتریش لە نەخش و رەنگی جلی پێشمەرگەیان دەوێت، هەروەها كۆمەڵێك مۆد و شێوازی دیكە داوا دەكەن كە لەسەر خواستی خۆیانە، ئەو شێوازەی ئێستا نمایش كراوە، پێی دەگوترێ: جلی كوردی بە كەوای كلۆش و كەوای دوو رەنگ، لە مۆدی یەكەمدا شێوەی كەواكە نەخش نەخشە و بە كلۆش ناسراوە، شێوەی دووەمیش بریتییە لە كەوا كە پێكهاتووە لە دوو قوماش و هەر یەكەو رەنگێكە، بەمەش بە كەوای دوو رەنگی كلۆش ناسراوە، هەر یەكە لەم دوو شێوازە جێگەی سەرنجن، بەتایبەت كاتێك خانمان لەبەری دەكەن و بەمەش دیمەنێكی جوانیان دەبێت.