خاوەنی فەیسبووك خانووەكەی بای چەندە

خاوەنی فەیسبووك خانووەكەی بای چەندە
كاتێك بیر لە ژیان و شوێن و ماڵ و حاڵی ناودارانی جیهان دەكەینەوە، دەڵێین: ئاخۆ خانووەكەی چۆنە، چۆن دەژێت و چی دەخوات و ...هتد.خاوەنی بیرۆكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، (مارك زوكنبێرگ) كە لە ناكاو بوو بە یەكێك لە دەوڵەمەندەكانی جیهان، بەم دواییە خانوویێكی بۆ خۆی دروستكرد بە بڕی (10) ملیۆن دۆلار، خانووەكەی مارك دەكەوێتە شاری سان فرانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكی، شێوازی ئەندازەیی ئەو خانووە لەلایەن دیزاینەرانی (گەوكایر)ی بەناوبانگ دروستكراوە، كە رووبەرەكەی دەگاتە (353) مەتر دووجا، وادیارە مارك شێوازی خانووەكەی بە دڵ نییە و هەر بۆیە بڕی یەك ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بۆ زیاتر جوانكردن و رازاوەكردنی خانووەكەی داناوە، واتە ئێستا خانووەكەی بە بڕی (12) ملیۆن دۆلاری لەسەر خۆی وەستاوە.
Top