ساڵانێكە پانتۆڵی قوماش بە رێژەیەكی كەم لەبەر دەكرێت و زیاتر مۆدی پانتۆڵی كاوبۆی (جینز) باو بووە، ئەگەرچی جوانیی پانتۆڵی قوماش هیچی لە جوانیی جینز كەمتر نییە، تەنانەت كەسایەتییەكی دیكە بە كچان دەبەخشێت كاتێك پانتۆڵێكی قوماش لەبەر دەكەن. هەمیشە دەگوترێ پانتۆڵی جینز كچان بە رەواڵەت بچووك دەكاتەوە، پانتۆڵی قوماشیش شێوە و كەسایەتییەكان گەورەتر نیشان دەدات. پسپۆڕانی جل و بەرگ دەڵێن: جل و بەرگ بەپێی كات و شوێن دەگۆڕێت، بۆ نموونە كاتێك دەتەوێت بەشداری بكەیت لە كۆبوونەوەیەك، یان بچیتە شوێنێكی فەرمی، ئەگەر پانتۆڵێكی جینزت لەبەر بێت گونجاو نییە، تەنانەت بێزاریش دەبی بەهۆی تەسك و ترووسكی جینز، بەڵام ئەگەر پانتۆڵێكی قوماش و بەرینت لەبەر بێت، ئەوكاتە بۆ خۆت بە سانایی دەتوانی بێیت و بچیت، هەروەها شێوە و كەسایەتیت بە جۆرێكی دیكە دەبیندرێت، ئەو چەند مۆدەی پانتۆڵی قوماش سەرنجڕاكێش و جوانن، تۆی خانمیش دەتوانی شێوازێك لەو پانتۆڵە قوماشە بۆ خۆت هەڵبژێریت.