چۆن كۆنسیلەر بەكاردەهێنێت؟
March 28, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- هەوڵبدە هەردەم رەنگی كۆنسیلەر لە رەنگی پێستت كراوەتر و زەقتر بێت، تا جیاوازی لە ماكیاژەكەتدا بكات، وا چاكە نمرەی كۆنسیلەرت زیاتر بێت لە نمرەی رەنگی پێست.
- هەمیشە كۆنسیلەری توند بەكاربهێنە، تا خانەكانی پێستت پڕ بكاتەوە و هەروەها بۆ داپۆشینی پەڵەی رەش و وردە خاڵی دەم و چاو.
- كاتێك دەتەوێت كۆنسیلەر بكڕیت، سەرەتا لە فرۆشگاكە تاقی بكەوە و بزانە چۆنە، ئەگەر بە دڵت بوو ئینجا بیكڕە، نەوەك دواتر پەشیمان بیتەوە.
- سەرەتا دەبێت كۆنسیلەر بە خاڵ خاڵ لە نزیك چاوەكانت دابنێت، پاشان خاڵێك لەلای چێوە ژوورەوەی چاوت بسووە، دواتر بە پەنجەكانت، یان بە فڵچە پەرتی بكە.
- دەتوانی كۆنسیلەر لە لە گەردەن و روومەت و چەناگەشت بدەیت، تەنیا بۆ دەوروبەری چاوەكان نییە، هەروەها دەتوانیت لە لێواری لێویشت بدەیت.
- سەرەتای دەست پێكردنت بە لێدانی كۆنسیلەر وا باشە كە سەرەتا دەم و چاوت پاك بكەیتەوە، دواتر كرێمێكی تەڕ بەكاربهێنە تا پێستت لە شەق بوون و قلێشەوە بە دوور بێت، لە كۆتاییدا كۆنسیلەر بەكاربهێنە.
- تا كۆنسیلەرەكەت بە جوانی لە دەم و چاوت بدەیت، سەرەتا كۆنسیلەرەكە تێكەڵ بكە و بیهەژێنە تا بە جوانی تێكەڵ دەبێت پاشان بۆ ماوەی (2) خولەك بوەستە و دواتر لە دەم و چاوت بدە.
