زۆربەمان خەون بەو بەزمە دەبینین، یان لە خەودا كەسێك دەكوژین، یان كەسێك دەمانكوژێت، یان دیمەنی كوشتن دەبینین، با بزانین كوشتن ج مانایەكی هەیە لە خەودا. ئەگەر لە خەودا كەسێكت كوشت و هۆكارەكەشت نەزانی، ئەوە مانای ئەوەیە لە داهاتوودا كێشەیەكی گەورەت بۆ دروست دەبێت و بەبێ ئەوەی هەستی پێ بكەی واتە لە ناكاو بۆت دەردەكەوێ، ئەگەر لە خەودا كوشتنت بینی و لە خەونەكەدا خوێنت بینی، ئەو خەونە بەتاڵە، ئەگەر كەسێك تۆی كوشت، كەسەكەشت ناسی، بزانە تۆ بەرامبەر ئەو كەسە هەڵەیەكت كردووە و لە دڵی ماوە، ئەگەر لە خەودا بینیت خەڵك یەكتر دەكوژن، مانای ئەوەیە ژیانی گشتی بەرەو خۆشی دەچێت.