كەرەستەی بێ كەڵك !

كەرەستەی بێ كەڵك !
هەر كەرەستەیەك دروستدەكرێت، دەبێ سوودێكی هەبێت و بۆ مەبەستێك بێت، ئەو كەرەستانەی لە ژیانی رۆژانەمان بەكاریان دەهێنین، ئەو كەرەستانەی دەیبینن لەلایەن دیزاینەر و وێنەگرێكی ئیتاڵیی بە ناوی (جۆزیپی كۆلۆراسۆ)، كاری لەسەر كردووە، كە چەندین كەرەستەی بێ كەڵكی داوا كردووە تا لە كۆمپانیایەك بۆی دروستبكەن، دوای ئەوەی كارەكەی بۆ دەكەن كە چەندین كەرەستەی جۆراوجۆرە، كەرەستەكانیش هەندێكیان هیچ سوودیان نییە تا بەكاربهێندرێن، بۆ نموونە: ئەگەر ئاوێنەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەت تەنیا چوارچێوەكەی بێت و پشتەوەی خۆت نەبینی، ئیدی ئەو كەرەستەیە لەناو ئۆتۆمبێلەكەتدا هەبێ و نەبێ هیچ ناگۆڕێت.
Top