خۆت ماكیاژی بەهاری بكە

خۆت ماكیاژی بەهاری بكە
بەرەو وەرزی جوانی بەهار دەچین، ئەو وەرزەی بە جوانی سرووشت ناسراوە، لەم وەرزەدا گۆڕانكاری بەسەر زۆربەی كەرەستە و جل و مۆدی خانمان دێ، كە لە وەرزی پێشوودا پابەندی بوون، ئیدی پێویستیان بە مۆدێكی دیكەیە، ماكیاژی بەهاری بۆ روخساری خانمان تایبەتمەندی خۆی هەیە و جێگەی سەرنجی هەمووان دەبێت، ئەگەر بتوانی ماكیاژێكی بەهاری بكەیت، بۆ ئەوەی ماكیاژی بەهاری بە رێكی و جوانی بكەیت، دەتوانی سوود لەم هەنگاوانە وەربگری:
- تا دەتوانی لە كرێمی سەرەكی (ئەساس) دوور بكەرەوە، لە جیاتی ئەوە بۆ دەم و چاوت كرێمی تەڕ بەكاربهێنە.
- دوور بەكەوە لە كرێمی چەور، ئەو كرێمانەی لە سەریان نووسراوە كە پێكهاتەی چەوری چەندە، ئەگەر زانیت زۆرە وازی لێ بهێنە و كرێمی كەم چەور بەكار بهێنە.
- ئەگەر كرێمی ئەساسیشت لە دەم و چاوت دا، پاشان پۆدرەی وشكی بەسەردا بكە، تا زۆر دیار نەبێت.
- هەوڵبدە هەردەم كرێمی ئەساس لە ژێر چاوەكانت نەبێت، چونكە لەگەڵ رووناكی تیشكی هەتاوی بەهاردا، جیاوازی دروست دەبێت، بەمەش ماكیاژەكەت تێكدەچێت.
- ماسكارەی دژەئاو بەكاربهێنە، چونكە لەم ماوەیە ئارەقە دەكەیت و ئەمەش هۆكارێكە بۆ تێكدانی ماكیاژت.
- رەنگی كاڵ بۆ ژێر چاوەكانت بەكاربهێنە، كە رەنگی كراوە زیاتر خۆی لەگەڵ رەنگی پێست دەگونجێنێت.
- وا چاكە بۆیەی لێو بەكاربهێنێت لە جیاتی سووراوی لێو.
Top