چۆن لەش و لارت جوان دەكەیت؟

چۆن لەش و لارت جوان دەكەیت؟
خانمان حەز دەكەن لەش و لاریان جوان و سەرنجڕاكێش بێت، هەندێكیش ئەوەندە حەز بە خواردن دەكەن، ئاگاداری جەستەیان نابن، كاتێك خواردنێكی خۆش نۆش دەكەی، دەبێ بە جووڵە و كاركردن ئەو خواردنە هەزم بكەیت، ئەگینا دەبێتە چەوری و لە جەستەدا كۆ دەبێتەوە و بەمەش قەڵەو دەبیت و لەش و لارت تێكدەدات. چەندین رێگە هەن كە ناهێڵێت كێشت زیاد بێت، تۆش دەتوانی سوود لەم راهێنان و هەنگاوانە وەربگریت :
- بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستی سەرەتا، هەندێك راهێنان بكە، بە مەرجێك بەر لە نانخواردن بێت، هەوڵبدە بەیانیان خواردنی بەهێز بخۆیت، وەك: هێلكە، چونكە وزەی زۆر سەرف دەكەیت.
- گرنگی بە خواردنی لیمۆ و خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بدە.
- خۆشووشتنی بەردەوام، هەوڵبدە ئەگەر رۆژانە نەتوانی خۆت بشۆیت، واباشە دوو رۆژ جارێك خۆت بشۆیت.
- راهێنانی رۆژانە، بەتایبەت بەیانیان و ئێواران، قاچت درێژبكە و هەوڵبدە پەنجەكانی پێی بە دەستەوە بگریت بۆ ماوەی (3) خوولەك.
- رۆژانە نزیكەی (50) شناو بكە، بەتایبەت كاتی دوای نیوەڕۆ و بەر لە نووستن.
- قاچ بەرزكردنەوە، دەتوانی سوود لەم راهێنانە وەربگریت كاتێك لەسەر پشتت درێژ دەبیت و قاچەكانت بەرز بكەوە و ئەمەش واچاكە رۆژانە و زیاتر لە (25) جار بێت.
Top