(هایوا تیۆ) ئەو كچە چینیەیە، كە هەموو لەش و لاری لە پارچە لاستیكێك دەچێ، تەنانەت هەندێ جووڵەی وا دەكات، سەرسامت دەكات، لە منداڵیيەوە جەستەی وابوو، تا ئەو كاتەی هەستی كرد كە نمایشی جووڵە بكات، ئەوە بوو، بۆ ماوەیەك لەلایەن راهێنەرێك چەندین راهێنانی كرد، كە تا چەند دەتوانێ جووڵەی وا بكات و كاریگەری نەبێت لەسەر لەش و لاری، ئێستاش چەندین نمایشی كردۆتەوە، ئەگەر لە وێنەكان ببینن چەند جووڵەیەكی وایكردووە، ناچێتە ئەقڵەوە، هەمان خاوەن بەهرەی جووڵەی جەستە، كچێكی رووسییە بەناوی زڵاتایە، لە ئێستادا هەردووكیان لە پێشبڕكێ دان تا كامەیان جووڵەی جوانتر و سەرسامتر پێشكەش بكات.