چۆن خۆت لەلای هاوسەرەكەت خۆشەویستتر دەكەیت؟

چۆن خۆت لەلای هاوسەرەكەت خۆشەویستتر دەكەیت؟
زۆربەی خانمان لە رەفتارەكانیان بەرامبەر هاوسەرانیان دوودڵن، بۆیە هەندێ جار رەنگە شتێك بكەن تا دڵی هاوسەریان خۆش بكەن و خۆیان خۆشەویست بكەن، بەڵام بەپێچەوانە بۆیان دەگەڕێتەوە و ئەنجامی نابێت، چونكە خۆشەویستی دەربڕین تەنیا بە وشە نییە، بەڵكو بە كرداریشە، ئەوانەی خوارەوە چەند رەفتارێكی جوانن تۆش دەتوانی تاقییان بكەیتەوە و تا لەلای هاوسەرت زیاتر خۆشەویستر بیت :
- قسەكردن و دیالۆگ: هەوڵبدە لەو كاتە قسە لەگەڵ هاوسەرت بكەیت كاتێك دەزانی دڵی خۆشە و هەست بە ماندبوون ناكات، چونكە ئەگەر وانەبێت، قسەكردنەكەت دەبێتە هۆی لێكتێنەگەیشتن.
- كراوە و روون بە: لە كردەوە و داواكاریت كراوە و روون بە، ئەگەر مەبەستت شتێك بوو داوا بكەی، لە كاتێكی شیاو داوای بكە، بۆ نموونە: نابێ لە درەنگانی شەو باس لە گۆڕینی دیكۆری ماڵ بكەیت.
- كرداری خۆشەویستانە: جار جار وەك كچێكی هەرزەكار، هەندێ كرداری خۆشەویستانە بكە، وەك نامەیەك بنووسە و لەگەڵ چەند وشەیەكی خۆشەویستی و بە نهێنی بیخەرە ناو گیرفانی ئەو جلەی كە هاوسەرت لەبەری دەكات.
- خواردن: دەبێ بزانی كە هاوسەرت لە چ جۆرە خواردنێك بێزارە و حەزی بە چییە، ئەوەش هەنگاوێكە تا بتوانی دڵی هاوسەرت خۆش بكەیت و ئەویش بە هەستێكی جوانەوە دەستخۆشیت لێبكات كاتێك خواردنێكی خۆشی بۆ ئامادە دەكەیت.
Top