بەم رێگەیانە منداڵەكەت فێری خواردن بكە
February 24, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- هەموو منداڵێك، بۆ تام و چێژی خواردندا جیاوازن، هەر یەكە خواردنێكی پێی خۆشە، بەڵام نابێت ئەو منداڵە خواردنەكە رەتبكاتەوە و تۆش وازی لێ بهێنیت، بەڵكو دەبێ رێگەی دیكە بدۆزیتەوە كە بیخوات، بۆ نموونە ئەگەر منداڵەكەت حەزی بە شیر نەبوو، دەتوانی لە جێگەی شیر، پەنیر و كەرەستەكانی دیكەی دروستكراو لە شیری پێی بدەیت.
- دەبێت بزانی لە چ كاتێكدا خواردن بە منداڵەكەت دەدەیت، هەندێ جار لە كاتی خۆیدا خواردن بۆ منداڵەكەت ئامادە دەكەیت، بەڵام نایخوات، مەرج نییە كاتەكە دیاریكراو بێت، ئەگەر لە كاتی خۆی زووتر برسی بوو، شتێكی بدێ تا دەگاتەوە كاتی خواردنەكەی، بەڵام بۆ منداڵی گەورە پێویستە لەگەڵ ژەمەكان نان بخوات.
- منداڵ، زیاتر حەزی بە خواردنی شلەمەنییە، هەندێ جار كە خواردنێكی وەك كێك و شیری بۆ دادەنێی، رەنگە نەیخوات، بەڵام وابكە كە شیرەكە بە كێكەكەدا بكەیت، ئەوكاتە نەرم و شل دەبێتەوە.
- ماوە ماوە گۆڕانكاری لە خواردنەكاندا بكە، تا منداڵەكەت وەڕز نەبێت لە جۆرە خواردنێك، ئەوەش بە گۆڕینی خواردنەكان یان شێوەی خواردنەكانە.
