مۆدی جلی كوردی چەندین چەشنی هەیە، یەكێك لە سیفاتە جوانەكانی جلی كوردی ئەوەیە، كە بەپێی یاد و بۆنەكان دەتوانی شێواز و نەخشەكەی بگۆڕیت. ئەوەتا جوانترین نەخشی جلی پێشمەرگە، كراوەتە نەخشی كراسی كوردی، خانمانیش بە شانازییەوە لەبەری دەكەن. ئەو جلە لەلایەن بەرگدرووی بەیرووت بە سەرپەرشتی (ئەسعەد خەیات)، ئامادە كراوە، وەكو خۆی دەڵێ: ئێستا زۆربەی كچان داوای جلی پێشمەرگە دەكەن، كە ئەو جلە لەسەر نەخشی پێشمەرگە چێ كراوە، جلەكە پێكهاتووە لە كراسێكی رەنگی سەوزی كاڵ، هەروەها ئێلەگی رەنگی مەغاویری كە وەك رەنگی خاكی وایە، كە هێمای جلی سەربازییە و ئێستاش پێشمەرگەكانی كوردستان بەو جلەوە داكۆكی لە كوردستان دەكەن، خانمانیش چەندین دەستە جلی پێشمەرگەیان كردووە و بە شانازییەوە لەبەری دەكەن، هەروەها ئەو جلە ئێستا لە نێو دەستەجلی كچان و خانماندا مۆدێكی باوە.