ئەو كارانەی پەیوەندی هاوسەران بەهێزتر دەكات
February 18, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- گونجاندن: واچاكە لەگەڵ یەكتر خۆتان بگونجێنن، هەست و ویستتان با لەگەڵ یەكتر بێ، ئەگەر لە هەندێ شت جیاواز بوون، وا چاكە لە یەكتری قبووڵ بكەن و لێبووردە بن.
- گرنگیدان: زیاتر گرنگی بە یەك بدەن و كات تەرخانكردن بۆ یەكتر پێویستە و هەردەم پشتگیری یەكتر بكەن و هاوسۆزی خۆتان بۆ یەكتر دەرببڕن.
- رێزگرتن: خۆشەویستی بە رێزگرتن و تێگەیشتن زۆر بەهێزتر دەبێت.
- نزیكبوون: هەردەم وا بكەن كە كاتێك دابنێن لە نزیكی یەكتر بن، تەنانەت ئەگەر دانیشتنێكی سادەش بێت، یان دەرچوونێك، بەڵام دەبێ كاتێك هەبێ لە نزیكی یەكتر بن و هەست بە یەكتر بكەن.
- سەرنجڕاكێشبوون: هەرچەندە پەیوەندی نێوان هاوسەران پتەو بێت، پێویستە هونەری سەرنجڕاكێشانی تێدا بێت، واتە گۆڕانكاری لە ستایل و شێوە و جووڵە و بۆنی خۆش و هەنگاوی سەرنجڕاكێشت بۆ هاوسەرەكەت خۆشەویستترت دەكات.
- متمانە: گرنگترین بنەمای پەیوەندی نێوان دوو كەس لەسەر متمانە دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی بۆ هاوسەران كە تا كۆتایی ژیان پێكەوە دەژین.
