ئەوانەی نیازیان وایە كە ببنە بووكێكی جوان و لە بەر چاوی هەمووان وانتر بن، دەبێ كارەكانی ئامادەكاری بووكێتی بە گرنگ وەربگرن، تا لە رۆژی زەماوەندا شۆخێكی نێو ئاهەنگەكەیان بن. هەندێ جل و ئێكسسواری بووك هەن، كە جوان و سەرنجڕاكێشن، وەك تارای سپی سەر، هەروەها تەوقە گوڵی سەر، لەو كاتەی تۆ بووكی، پرچت دەبەسترێت بە تەوقەی بچووك، تەنانەت زۆربەی كات ئەو تەوقانە دیار نین، لە بڕی ئەو تەوقانە دەتوانی تەوقەی گوڵدار داوا بكەیت، تا لە پشتەوەی سەرت وەك گوڵێكی سپی دیار بێت، تەنانەت ئەو جۆرە گوڵە لەگەڵ رەنگ و شێوازی جلەكەشت گونجاو دەبێت، ئەگەر ویستت تارای سپی بەسەر سەرەتەوە بێت، یان دەكرێ تەنیا لە پشتەوەی سەرت بەرەو خوارەوە بێ، ئەوەی زیاتر باوە كە لە پشتەوەی سەر بەرەو سەر پشت وەك كانی دەردەكەوێ، هەروەها ئەگەر گوڵێكی سپی لە پشتەوەی سەریشت هەبێ، جوانیت زیاتر سرووشتی دەبێت و وەك گوڵ و كانی دەردەكەوێت، ئەوەش مۆدەیەكی تازەیە لە تێكەڵی جوانی و سرووشت.