رەشماڵی كوردی و كابینی فەڕەنسی هاوشێوەن

رەشماڵی كوردی و كابینی فەڕەنسی هاوشێوەن
ژیانی جارانی كوردان، زیاتر لە نێو رەشماڵ و خانووی قوڕ بوو، بەتایبەت ئەوانەی ژیانی كۆچەرییان هەبوو. ماڵی رەوەندی كوردی هەردەم لەناو رەشماڵ بووە و پەناگەیەكی گرنگیش بووە تا لە ناویدا بحەسێننەوە، رەشماڵی كوردی لە مووی بزن دروست دەكرێ، دوای ئەوەی مووی بزن دەبڕدرێت و پاشان لە شانە دەدرێ، دواتر دەكرێتە پارچە پارچە و ئیدی لەگەڵ یەكتر دەچنرێت، رەشماڵ شێوەی سێگۆشەیە زیاتر و هەروەها (كابین)ی فەرەنسی لە شێوەی رەشماڵ وایە، بەڵام بەشێكی لە لە دار و داوی گژ و گیا دروست دەكرێ، ئەوەی دەیبینن وێنەی كابینی فەرەنسییە كە لە سەدەی (19) ئەو جۆرە كابینە لە ناوچە دوورەكانی شارەكانی فەڕەنسا بەكارهاتووە، كابین وەكو رەشماڵ وایە لە شێوەدا، بەڵام لە دروست كردندا هەرچی رەشماڵە لە مووی بزنە و كابینیش لە دار و بارە.
Top