بزانە کەلووى ئەو هەفتەیە چ راز و نیازێکى بۆت هەیە !

بزانە کەلووى ئەو هەفتەیە چ راز و نیازێکى بۆت هەیە  !
كاوڕ
بیر كردنەوەی ئێستات بۆ داهاتوویەكی باشت دەگەیەنێت، ئەوەندە بێ متمانە مەبە، چونكە متمانەت لەسەر كەسانی دەورەبەرت زیاتر سەركەوتووت دەكات، هەر بۆیە ئەو كات كارەكە زۆر ئاسان دەبێت و توانای خۆت دەردەخەی بۆ ئەوانەی گومانیان لەتواناكانت هەیە.


گا
بیرۆكەی جوانت هەیە بۆ ژیانی خۆت، بەڵام مەرج نییە هەر هەموویان بۆت ببن، چاو كراوەبە لەم ماوەیە كەسێك بە نهێنێ چاودیرێت دەكات، ئێستا لەهەموو كاتێك گرنگترە بۆیە پێویستە بەشێوەیەك خۆت ئامادە بكەی كە سەركەوتنت مسۆگەر بكات.


دووانە
رەنگە كەسێك نیازێكی باشی هەبێت بۆت، بەڵام تۆ ئاگادار نیت و ئەویش لە ناكاو بۆت نیشان دەدات، شێوازی ژیرانەت هەڵبژاردووە لە هەڵسوكەوتت بۆ خەڵكی دەوروبەرت، هەستت بەرز بێت بۆ متمانەی كەسانی بەرامبەرت و هەردەم گەشبین بە.

قڕژاڵ

سەیری ڕابردووی ژیانت مەكە و بەراوردی ئێستاشی مەكە، چونكە ئەوەی رۆیشت وازی لێ بهێنە و لەسەر كاری ئێستاش هەنگاو بنێ، چونكە هەر ئەوەیە دەتگەیەنێتە سەركەوتن، دڵت فراوان بێت و ئەو نهێنیەی لەلاتە بۆ كەس مەیدركێنە.

شێر
كەسێكی نزیك و خۆشەویستت دەیەوێت سورپرایزێكت بۆ درووست بكات و تۆش لێی قبوڵ بكە، زۆر جار بیرۆكەی وات بۆ دێ كە لە هەموو كەسانی دەوروبەرت دوور بكەویتەوە و ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە و هەردەم تێكەڵ بە.

گوڵەگەنم
نابێ هەر كەسێ كە هەڵەیەكی بەرامبەرت كرد و تۆش یەكجاری لێ دوور بكەویتەوە، وا باشە گیانی لێبوردەییت هەبێت و لەگەڵیان بگونجێت، كەسێك دەیەوێ نیازی خۆی پێت بڵێ و تۆش هەمیشە وەك خۆت بە و بە دڵ فراوانی وەری بگرە و بیری لێ بكەوە.

تەرازوو
ئەوانەی لە نزیكتن، بەرژەوەندی و خۆشی تۆیان دەوێ، رەنگە هەموو كاتێك ئاشنای ئەو كەسانە نەبیت كە دڵیان هاوشێوەی تۆیە لە هەست، بەڵام دەبێ خۆت بیاندۆزیتەوە و چونكە ئەوان لێت دیار نین، لەم ماوەیەدا كارێكی باشت بۆت دەرەخسێ و تۆش كاری لەسەر بكە.

دووپشك
ژیان خۆشی و ناخۆشی تێدایە و دەبێ قبوڵی بكەیت، هەندێ جار كاری وادەكەی جێگەی شانازیتە و هەندێ جاریش زۆر پەشیمان دەبیتەوە، لە هەڵەی كەسی بەرامبەرت خۆش ببە و بە پاكی بیر لە داهاتووت بكەوە و چونكە كاتێكی خۆش و جوان چاوەڕێت دەكات.

كەوان
ئەو كەسانەی گلەییت لێدەكەن و دەبێ لە دڵەوە وەریان بگریت و بۆ داهاتووش ژیر و وریا بە، چونكە ساتە بەختێكی ناخۆش بەرۆكت دەگرێ و ئیدی بۆ ماوەیەكی كورتیش دەڕوات و نامێنێـت، بەڵام دەبێ خۆت بگری و رووبەری ببیتەوە.

گیسك
ئەوەندە كار ئاسانی بۆ خەڵك دەكەیت، دەبێ ئەوانیش بەرامبەر ئەو كارانە چاكەت بدەننەوە و ئەگەر هیچیان بۆت نەكرد لە دڵت گران نەبێت و بەخشەر بە، چونكە لە ناكاو زۆربەی كارەكانت بە ئاسانیی رێگە دەگرن و كەسێكی سەركەوتوو دەبیت.


گۆزە
لەگەڵ كەسێك دانیشتنێك دەكەن و هەموو هەست و بیر و ناخی یەكتر دەناسن، بەڵام مەرج نییە ئەو كەسە كەسی راستەقینە بێت، دەبێ زیاتر لێ ورد بیتەوە و لە دڵەوە یەكتر بناسن ئەگەر نیازتان هەیە بۆ یەكتر، بیر لە داهاتووی خۆت بكەوە و واز لە كەسانی دیكە بێنە.

نەهەنگ
ئەگەر داوای یارمەتیت لە كەسێك كرد، بەردەوام بە لە داواكارییەكەت، چونكە ئەو كەسە كارەكەت بۆت دەكات و لە نزیكەوە دڵت خۆش دەكات و بەڵام نابێ لە كارەكانت پاشگەز ببیتەوە و خۆت دوو دڵ بكەی، متمانەت بە خۆت بێت و كاری داهاتووت ئاسان دەبێ.
Top