ئەوانەی هەست دەكەن كێشیان زۆرە، با ئەوەندە نا ئومێد نەبن لە دابەزاندنی كێشی جەستەیان، چونكە هەندێ جار زۆر بە ئاسانی دەتوانی رێژەیەكی زۆر لە كێشت دابەزێنێت، وەك ئەو ئافرەتە بەریتانییە كە لە ماوەی ساڵێكدا توانی (57) كیلۆگرام لە لەشی دابەزێنێت، (سامانتا فیست) ئەو ئافرەتە (43) ساڵەیە، دوای ئەوەی رێگەی رێجیمێكی سەختی گرتە بەر، لە كۆتایی بە ئامانجەكەی گەیشت كە كێشی بەم جۆرە دابەزێنێت، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن توانیویەتی لەش و لاری جوان بكات كە لە جارانیشدا چۆن بوو.