ئەگەر رۆژێك كەسێك بەلاتەوە تێپەر بوو، شێوەی لە روخسار و شێوەی كەسایەتییەكانی فیلمی كارتۆنی دەچوو، نیگەران مەبە و بڵێ ئەوە خەونە یان بیر و هۆشم لە دەست داوە، چونكە ئێستا ئەو هونەرە دەركەوتووە كە مرۆڤی ئاسایی لە شێوەی فیلم كارتۆن لێ بكرێت لە ژیانی رۆژانەدا، وەك دەزانین فیلمی كارتۆنی لە شێوەی مرۆڤ دروست كراوە تەنیا ئەوە نەبێت كە لەش و لاریان لە رەنگێكی گرافیكە، لە راستەقینەوە دوورن، وێنەكێشێكی ئەمریكی بە ناوی (ئەلێكسا مید) ئەو هونەرەی داهێناوە، كە ئەویش كاتێك مرۆڤێكی ئاسایی دەهێنێ و كاری وێنەكێشانی فیلمی كارتۆنی لەسەر دەكات، وەك ئەوەی راستەقینە نەبێت و لە فیلمی كارتۆنی هاتبێتە دەرەوە، وەك لە وێنەكاندا ئەو كەسایەتییانە دەبینن لەلایەن ئەو وێنەكێشە رەنگ كراون، كە كەسێكی ئاسایی و كەسێكی دیكەش رەنگ كراوە، ئیدی دەبێ هەر بە سەرسامییەوە تەماشای ئەو مرۆڤە رەنگ كراوانە بكەیت.