کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !

کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !
كاوڕ
ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ نزیكترین كەست، گوێ‌ لە ئامۆژگاری هاوڕێكەت بگرە و بە قسەی بكە ئەو بەرژەوەندی تۆی دەوێت، چەند شتێكت بۆ ڕوون دەبێتەوە كە دەبن بە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەڵەی ڕابردوو دووبارە نەكەیتەوە.
گا
دوای ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی بە دیداری كەسێكی نزیكت شاد دەبیت و زۆر بەختەوەر دەبیت، كەسی بەرامبەر تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی تۆ دەكات. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە وەڵامی بدەیتەوە و هەستی خۆتی پێ‌ بڵێیت.
دووانە
كەمێك هەست بە خەمناكی دەكەی ئەمەش بەهۆی زانینی چەند ڕاستییەك كە تا ئێستا تۆ نەتدەزانی، پێویستە سۆزی زیاتر بە خۆشەویستەكەت ببەخشیت. لەبەر ئەوەی وا هەست ئەكات وەك جاران خۆشت ناوێت.
قڕژاڵ
چەند گۆرانكاریەك لەژیانت ڕوودەدەن كە هەموویان لەبەرژەوەندی تۆ دا دەبن. لەهەندێ‌ لایەنی تایبەتی ژیانت هەست بە دڵتەنگی دەكەی بەڵام ئەگەر هەر كێشەیەكت بۆ دروست بێَت خەمناك مەبە چارەسەری پێویستی بۆ ئەدۆزیتەوە.
شێر
ئەم ماوەیە واهەست دەكەی كاتەكان خێراتر تێپەڕ دەبن ئەمەش كاریگەری دەبێت لەدەركردنی چەند بڕیارێكی گرنگ. هەندێك پرۆژەی خۆت بۆ هەفتەیەی داهاتوو دوا بخە و كەسێك یارمەتیت ئەدات بۆ دەستكەوتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە چەند بابەتێكی گرنگ.
گووڵەگەنم
دەست بكە بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەی كە ماوەیەكە بیر لەجێبەجێكردنی دەكەیتەوە. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بۆ دووبارە ڕێكخستنەوە و پێداچوونەوەی بەرنامەی ژیانی خۆت و خۆ ئامادەكردن بۆ قۆناغێكی نوێ‌.
تەرازوو
ڕۆژێك دێت پەشیمان دەبیتەوە و باجی هەڵەكانت دەدەیەوە، پێویستە ئەوەندە زوو گۆرانكاری گەورەت بەسەر دا نێت. دڵی خەڵك لەخۆت مەڕەنجێنە. لەگەڵ ئەوەی هەفتەیەكی خۆش دەبێت لەهەمان كاتیشدا چەند دەستكەوتێك بە دەست دێنیت.
دووپشك
ئامادەبوونت لەبۆنەیەكی كۆمەڵایەتیدا دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی پەیوەندییەكانت لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆكارێك بۆ كۆتایی هاتنی ئەو نیگەرانییەی كە ماوەیەكە هەستی پێ‌ دەكەی.
كەوان
ئەم ماوەیە هەست بە دڵخۆشیەكی بێ‌ وێنە دەكەی بەهۆی چەند گۆرانكاریەك كە لەبەرژەوەندی تۆ دان. ئەگەر خۆشەویستت نییە پەیوەندییەكی سۆزداری لەڕێگادایە و دەبێتە سەرەتایەك بۆقۆناغێكی نوێ‌ و گرنگ.
گیسك
ئەم هەفتەیە زۆر گۆڕانكاری ڕوودەدەن لەژیانی تۆدا، ماوەیەكە كەسێك بەنیازە هەستی خۆشەویستی خۆی لای بۆ هاوڕێیەكت ئاشكرا بكات و داوای یارمەتیت لێدەكات. بەم نزیكانە پەیوەندییەكە دەست پێدەكات.
گۆزە
پێكەنین دەبێتە هاوڕێت و خەمەكانت لەبیر دەباتەوە، دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان و دووركەوتنەوە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كاتێكی خۆش لەگەڵ هاوڕێ‌ و كەسە نزیكەكانت بەسەر ببەی.
نەهەنگ
ئەم هەفتەیە زۆر گونجاوە بۆ نوێ‌ بوونەوە لەهەموو بوارەكاندا، رازی دڵی خۆت بەو كەسە بڵێ‌ كە دەمێكە بە نهێنی خۆشت ئەوێت ئەویش هەمان هەستی تۆی هەیە. دوای ماوەیەك یەكتر ئەبینن.
Top