پێڵاوی نەرم هەڵبژێرە

پێڵاوی نەرم هەڵبژێرە
پێڵاو گەلێ مۆدە و شێوازی هەمەچەشنی هەیە، كە دەكرێ لەگەڵ زۆربەی جلوبەرگ و پۆشاكی دیكەدا یەكبخرێت تا لە جوانیدا بێ ئەندازە بێت. هەندێ جار خانمان جلێكی جوان لەبەر دەكەن، كەچی بەهۆی هەڵبژاردنی جۆرە پێڵاویكی هەڵە، ئیدی هەموو كارەكەیان رەنج بە خەسار دەبێ، چونكە شێوازی پێڵاو و جلەكە دوور دەبن لە یەك. لە هەڵبژاردنی پێڵاودا دانسقە بە، بە خواستی خۆت شێوازێك هەڵبژێرە، تا لەگەڵ جوانی جلەكانتدا هاوشێوە و هاوڕەنگ بن، پێڵاوی لەم جۆرە لە قوماش و پەڕۆ دروستكراوە، كە زۆر نەرمە و لە شێوە و جوانیشدا دەگمەنە، هەروەها بۆ لە پێ كردنیش ئاسانە و لە رووی تەندروستیشەوە گونجاوە و ئازاری پشت و قاچی خانمان نادات، جگە لەوەش گەرم و گوڕە و لە سەرمای زستانە دەتپارێزێت.
Top