پاڵتۆ سەرنجڕاكێشت دەكات

پاڵتۆ  سەرنجڕاكێشت دەكات
كچان لە وەرزی زستان هەردەم جلی نایاب هەڵدەبژێرن، تا گەرم و گوڕ و پۆشتە بن، هەم جوانیان دەكات و هەمیش لە سەرما دەیانپارێزن، لەو وەرزە چەشنێك جل دێنە كایەوە، هەندێكیان بە دڵی كچانە و ئەوانەی دیكەش ناچارن لەبەر سەرما لەبەریان بكەن، بەڵام هەندێ جل هەن، ئەوەندە جوان و سەرنجڕاكێشن، ئەگەر هەر خانمێك دەیەوێ بەرچاو بێت، با چاكێتێكی درێژ لەبەر بكات، پاڵتۆی جاران و ئێستاش بە چاكێت ناسراوە، چاكێتی درێژ لەو جلانەیە كە بەژن و باڵای كچان و خانمان درێژتر نیشان دەدات، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ پانتۆڵێكی كاوبۆی جینز لەبەری بكات، ئەو چاكێتانە دوو جۆریان هەن، یەكێكیان دووگمەدار و ئەوەی دیكەش بێ دوگمەیە، بەڵام دووگمەدارەكان سەرنجڕاكێشتر و جوانترن، دەمێنێتەوە باسی رەنگی ئەو چاكێتە بكەین، كە ئەوەش بەپێی خواستی ئەو خانمە بەندە كە حەزی بە چ رەنگێكە، بەڵام زیاتر رەنگی سوور، قاوەیی، رەساسی، شین و نیللی و سەوز بۆ وەرزی زستان جوانن.
Top