كیم كارداشیان حەزی بە سپییە

كیم كارداشیان حەزی بە سپییە
ژیانی زۆربەی كچە گۆرانیبێژ و ئەكتەر و هونەرمەندانی جیهان، بەندە بە جلوبەرگ و شێوازی هەڵسوكەوت و رەفتاریان، هەر بۆیە هەردەم چاوی كامێرای رۆژنامەنووسان و زوومی مۆبایلی خەڵكیان لەسەرە كاتێك لە شوێنە گشتییەكان دەبیندرێن، ئەوەتا كیم كارداشیان لە زۆربەی دەرچوونەكانی جلی سپی پۆشیوە، كاتێك كیم بە جلێكی سپی دەچێتە پێش هاوسەر و خۆشەویستەكەی (كەینی وێست) بە سەرسامیەوە بە كیم دەڵێت: لە ئێستاوە هەر سپی لەبەر بكە.
چونكە پێشتر كیم زیاتر جلی رەشی دەپۆشی، بەڵام بەم دواییە هەر دەم بە جلی سپی دەبیندرێت، جلەكانی كیم زیاتر لە ماركەی (بالمەین)ی فەڕەنسییە، كە وەك ئەوەی سپۆنسەری هەموو جۆرە جلێكی بێت، لە ئێستاوە بۆ ساڵی (2015) كۆمەڵێك جلی سپی جۆراوجۆریان بۆ كیم ئامادە كردووە، تا رۆژانە لەبەری بكات، وادیارە كیمیش حەزی بە جلی سپییە و جلی سپیشی لێدێت.
Top