زۆری مۆدەی بۆیەی لێو، وا لە كچان دەكات كە نەتوانین یەكێك لە مۆدەی بۆیەی لێو بۆ جوانكردنی لێویان هەڵبژێرن، بە تایبەت كاتێك خانمان و كچان خەرێكی خۆ ئامادە كردنن بۆ ئاهەنگ و زەماوەند، چونكە لەم سەر و بەندەدا، پەلەیانە تا بگەن بە بەزمی شایی و هەڵپەركێ، لە كاتێكدا هەندێكیان بە هەڵە سووراوێك لە لێویان دەدەن و یان نەخشێكی هەڵە لەسەر لێویان دەكەن، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆرانی جوانكاری ئەو (4) جۆرە سووراوەی لێویان ئامادە كردووە، تا كچان و خانمان یەكێك لەوانە هەڵبژێرن و لە لێویان بكەن، وا چاكە خانمان ئەو وێنەیە لە مۆبایلەكانیان هەڵبگرن، تا ئەو كاتەی پێویستیان پێی دەبێت.